به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به لانیكه‌م ٤٣٤ هاووڵاتی له پارێزگای ورمێ به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبانی شاره‌كان و گونده‌كان، گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، له شاری ورمێ ١١٦ كه‌س، خۆی ٥٤ كه‌س و مه‌هاباد ٣٨ كه‌س، به‌زترین ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیان له نێوان شاره‌كانی دیكه‌دا هه‌یه و ڕۆژانه ئه‌م ئامارانه‌ی گیانلهدسهتدان و برینداربوونی هاووڵاتیان به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ به‌رزتر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به لانیكه‌م ٨ هه‌زار و ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش، بریندار یا كه‌م ئه‌ندام بوون كه ٢ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌سیان ژنن.