به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ١٣ ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢ هه‌زار و ٥٧٤ كۆڵبه‌ر، له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ٦٥٦ كه‌س له ئه‌و ئاماره گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٩١٨ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه له نێوان ساڵكانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٤ی زایینی، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی كۆڵبه‌ران هه‌موو ساڵێك به‌رزتر بووه‌ته‌وه، به شێوازێك كه ساڵی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته لوتكه.