به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان به لانیكه‌م ٢ هه‌زار كرێكار له به‌شه جیاوازه‌كان، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستداوه و ٢٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ئامارانه له سه‌دا ٤٩ی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاران به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه بووه و شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، خوزستان و خوراسانی ڕه‌زه‌وی، زۆرترین ئاماری گیانله‌دستدانی كرێكارانیان بووه، كه‌واته به‌م شێوه‌یه ڕۆژانه ٦ كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ٧١ كه‌س بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای له سه‌ره‌وه بوونی ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاران له ئێران، هێشتا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار توانای چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یانه نییه و ڕۆژ به ڕۆژ، ئه‌م دۆخه خراپتر ده‌بێت.