به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٢ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داری به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستداوه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی شاره‌داری له ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌مه‌وه، به بێ پێدانی موره‌خه‌سی و ساعه‌تێكی كاری زۆر، كرێكاران ناچار به كار كردن ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن ئەوانەوە هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی په‌روه‌نده و هه‌روه‌ها له سه‌ر كار ده‌ر كردنیان لێ ده‌كرێت. له مانگی ڕشه‌ممه‌ی ئه‌مساڵدا سێ كرێكاری شاره‌داری له تاران و هه‌روه‌ها له مانگی به‌فرانبار دوو كرێكاری دیكه گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌وره‌ها له مانگانی رابردوودا به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ته‌ندرووستی كرێكاران ژماره‌یه‌كی دیكه گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یانی كه‌سی دیكه‌ش بیندار بوون.