به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌رتای ساڵی ١٤٠٣ تا كۆایی مانگی ڕێبه‌ندان، ٤٣٠ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچوو له پارێزگای سنه گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان له پارێزگای سنه به هۆی ڕووداوی هاتوچوو به گوێره‌ی ساڵی ڕابردوو ١٣ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كۆماری ئیسلامی ساڵانه بۆ گروپه چه‌كداره تیرۆریسته‌كان له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سه‌ركوت له ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بودجه دابین ده‌كات، به‌ڵام بۆ باشتر كردنی دۆخی ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك کەمتەرخەم بووه، به‌م بۆنه‌یه‌وه له كاتی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه تا ئێستا هه‌موو كات به هۆی خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵك و كرێكاران گیانیان له ده‌ستداوه یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.