به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی كرۆڤ، به لانیكه‌م ٧٩ هاووڵاتی له مانگی ئا‌پریل، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی زۆربه‌یان دیار نییه.
به پێی ئاماره‌كان له مانگی ئاپریلدا ٧٩ هاووڵاتی كه ناسناویان پشت‌راست كراوه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون یان ڕفێندراون. ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی هاووڵاتیان به‌م شێوه‌یه: ٨ چالاكوانی ژن، ٣٥ هاووڵاتی به‌لووچ، ٢١ هاووڵاتی كورد. جێگای ئاماژه‌یه ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان به ڕێژه‌ی ساڵی ڕابردوو، ٤١ له سه‌د كه‌م كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتر بووه‌ته‌وه.