ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ده‌یان ئامانجی نیزامیان له چه‌ند شاری ئێران كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین به‌رپرسی نیزامی و زانانی ئه‌تۆمی كوژران، له وڵامدا كۆماری ئیسلامی به په‌هباد و مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئیسڕائیل و چه‌ند ئامانجیان پێكا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه مووشه‌كی و كۆگای ته‌قه‌مه‌نی ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانیان له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، شاهڕوود، بیدگه‌نه، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، كاشان، مهاباد، قێشم، ته‌ورێز، ئه‌هواز، ماهشههر، به‌نده‌رعه‌باس، ئیزه، ئه‌ندیمشك، دزفوول، شیراز، كرماشان، قه‌سری شیرین، شاباد، قوم، ئه‌رده‌بیل، كه‌ره‌ج، شه‌هریار، ئیلام، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه كرده ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین به‌رپرسی نیزامی و زانای ئه‌تۆمی ڕژیم كوژران. له وڵامدا سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی به په‌هباد و مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئیسڕائیل و چه‌ند ته‌قینه‌وه ڕوویدا به‌ڵام زانیارییه‌ك له سه‌ر زیانه‌كانی بڵاو نه‌كرایه‌وه.