به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ستی په‌ره‌ستاران به پێی سه‌ختی كاره‌كه‌یان، ئێران تووشی كێشه‌ی نه‌بوونی په‌ره‌ستار له زۆربه‌ی شاره‌كان بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به هۆی نه‌بوونی په‌ره‌ستار له نه‌خۆشخانه‌كان، به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه، په‌ره‌ستاران ناچار به كاری ڕاوه‌ستان له شیفتی ئیجباری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران و كرێكارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران. به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌ره‌ستاران به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی سه‌ختی كاره‌که‌یان، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ناچار به گۆڕانی پیشه‌كه‌یان ئه‌بن و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی نه‌بوونی په‌ره‌ستار له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران.