به‌دوای ئاگربه‌ستی له‌رزۆكی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، شه‌پۆلێك له ڕفاندن و به‌ندكرانی شارومه‌ندانی كوردستانی ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٣٣٠ كه‌س له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ٣٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی، سنفی، كرێكاری و ژینگه‌پارێز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئیلام و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا چه‌ندین مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و چه‌ند ژن بوونیان هه‌یه و سه‌رجه‌م به‌ندكراوان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراون.