له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له به‌نده‌رعه‌باس، جاسك، هیرمه‌ند، زاهدان و ڕاسك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووختبه‌ران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و وێڕای كوشتنی چوار كه‌س، چه‌ند شارومه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی فه‌راجا له به‌نده‌ر كرگان و شارستانی ڕاسك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووختبه‌ران و وێڕای سووتاندنی كه‌لووپه‌له‌كان، چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له جاسك و نۆسه‌ره‌ت ئابادی زاهدان، سێ شارومه‌ند له‌وانه ژنێكی دووگیانی بێ ناسنامه، به ناوه‌كانی جاسم ته‌بووراك ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، پژمان ناروویی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و سۆره‌یا خووگیانی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له كرمان، به‌نده‌رعه‌باس و هیرمه‌ند، چوار سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه كه ناسناوی دوو كه‌سیان به‌ریتیه له: عه‌لی مه‌حموودی و عه‌بدۆلواحد ڕیگی.