به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ڕۆكسانای ورمێ كه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره ٣ی ئه‌و شاره هه‌ڵكه‌وه‌تووه خه‌ڵكی توركیان و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌چه‌وسێنن و سوئیستیفاده‌یان لێ ده‌كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت سوئستیفاده‌ی جنسی له كرێكارانی ژن ده‌كه‌ن و پێشنیاری بێ شه‌رمانه‌یان پێ ئه‌ده‌ن، كاتێك ژنانی كرێكار به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن، له سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتنی شیركه‌ت له ماده‌ی سۆرب و مس، كرێكاران تووشی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و شێرپه‌نجه بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت كرێكارانیان له مافی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان و بیمه‌ی بێبه‌ش كردووه. شایانی باسه كه پێشتر ٥٠ كرێكاری ئه‌و ناونده له سه‌ر كار ده‌ركراون و هێشتا بیمه‌ی بێكاریان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.