به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، نێوه‌ی كرێكارانی ساختمانی كوردستان بیمه‌ی ته‌ئمیین ئجتیماعیان نییه و زۆرترین ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی كار له نێو كرێكارانی ئه‌و به‌شه ڕوو ئه‌دات، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له جیاتی پاڵپشتی كردنیان، بیمه‌كانیان ده‌بڕێت.
به وته‌ی بورهان سه‌ڵواتی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، ١٨ هه‌زار كارگه‌ری ساختمانی له پارێزگای كوردستان چاوه‌ڕێی پێدانی بیمه‌ن و ته‌نیا ٢١ هه‌زار كرێكار بیمه‌یان هه‌یه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه له حاڵێكدایه كه ناوبراو له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ دا ڕێژه‌ی كرێكارانی بیمهنهكراوی ٥١ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌عید محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی ساختمانی بانه وتی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی كرێكارانی ساختمانی كوردستان، بێكارییه و كرێكاران ناچار ده‌بن به ویزای توریستی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به كه‌مترین حه‌قده‌ست و له خراپترین دۆخ دا بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.