شه‌وی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خۆپێشاندانی گه‌لانی ئێران له شاره جۆراوجۆره‌كان درێژه‌ی هه‌بوو و ناڕازیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و بۆكان خه‌ڵكی ناڕازی به سازكردنی ترافیك و لێدانی بۆق شه‌قامه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ كرد و پاشان به‌كاتی شه‌و خه‌ڵكی مه‌ریوان و سنه به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، له‌شاری قوروه خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی ناڕازیه‌تییان به‌دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” به‌ڕێوه‌برد، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كرماشان شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست و دژبه خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، له گه‌ره‌كه جۆراوجۆره‌كانی تاران له‌وانه پوونه‌ك، نارمه‌ك، شه‌ریعه‌تی و وه‌لیعه‌سر خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمیان وته‌وه، له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و بابۆلسه‌ر، خۆپێشاندان ده‌ستیپێكرد و خه‌ڵكی بوێری یه‌زد ڕێپێوانێكی به‌هێزیان به‌ڕێوه‌برد.