به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌کانی نێوده‌وله‌تی ماڤی مرۆڤ، له سێ مانگی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا به مه‌به‌ستی تێكشكاندنی خۆڕاگری خه‌ڵك له ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها داگیر كردنی ناوچه خۆسه‌ره‌كان، به چڕی ناوچه جیاوازه‌كانی بوردومان كردووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای سووریا، ٣٠٠ كه‌س گیانیان به‌ختكردووه و زۆرتر له ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون. به پێی هه‌واڵه‌كان، له دوایین هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه، له گوندی “به‌رخ بۆتان”ی كۆبانی، ١٠ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان به‌ختكردووه و به ته‌نیا منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ به ناوی “نارین” ڕزگاری بووه، كه ئه‌ویش به برینداری له نه‌خۆشخانه‌دایه.