به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ڕێژه‌ی خۆكوژی له ده‌ستپێكی ساڵی نوێوه سه‌باره‌ت به مانگه‌كانی ڕابردوو به هۆی خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ئامارانه، ڵه ڕێكه‌وتی ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ه‌وه تا ١١ی خاكه‌لێوه، ڕێژه‌ی خۆكوژی به تایبه‌ت له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان به‌رزتر بووه‌ته‌وه و ئه‌مه نیگەرانی زۆری لە ناو کۆمەڵگا پێکهێناوە. له‌و ماویه‌دا 7 كه‌س به هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه و هه‌روه‌ها ٤ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون، كه ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوردستان و ئێرانه.