به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له مانگی خاكه‌لیوه‌ی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٨٥ به‌ندكراو له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه ئێعدام كراون.
له مانگی خاكه‌ڵێوه‌ی ساڵی ڕابردوودا ٢٣ به‌ندكراو له سێداره دران، كه نیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ڕێژه‌ی له سێداره دراوان له ساڵی نوێدایه. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ٦ به‌ندكراوی سیاسی، ٥ ژن و هه‌روه‌ها ٢ مێرمنداڵ له نێوان ئێعدام كراواندا بوون. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕازیان و هه‌روه‌ها ترساندنی خه‌ڵك و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به شێوازێكی به‌رچاو و دڕندانه، ژماره‌ی ئێعدامی زیندانیانی به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بووه به هۆی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كان و چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ئێران و جیهان.