به پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، فه‌ۆهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌دوای بانگهێشتی ئه‌و شۆرایه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری، له ٨٠ شاری ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كۆی گشتی داخوازییه‌كانی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران، هاوسانسازی خانه‌نشینكراوان به پێی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگۆزاری كیشوه‌ری، ڕیزبه‌ندی فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ به پێی ٨٠ له‌سه‌دی حقووقی مامۆستایانی زانكۆیه. هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگیانی ئێران خوازیاری ئازادی مۆعه‌لیمانی زیندانی و دابین كردنی ئامووزش و په‌ۆروه‌رشی خۆڕایی خۆیندكاران بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆبوونه‌وانه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان له چالاكانی سینفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران كردووه.
