له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانیانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به‌لا‌نیكه‌م ٣٢ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا تا به ئیستا لانیكه‌م ٣٢ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. یه‌ك له‌و بنه‌ماڵانه، باوك و برای “جه‌واد حه‌یده‌ری” گیانبه‌ختكردووی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری قه‌زوێنه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفیندراون، جێگایی ئاماژه‌یه كه تا به ئێستا هێچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شۆینی ڕاگیرانیان له‌به‌ردستدا نیه.