به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، نرخی هه‌ژاری له هه‌ندێك له ئوستانه‌كانی ئێران گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار. زیاتر له ٨٠ له سه‌دی جه‌معه‌یتی گوندنشین و ٤٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی شاری له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژێن و جگه له ڕێژه‌یه‌كی كه‌م زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ئوستانه ته‌نیا به یارانه ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زیاتر له ٥٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی چابه‌هار، به‌نده‌رعه‌باس، كرماشان و ٣٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی مه‌شهه‌د حاشیه نشینن. نرخی هه‌ژاری تا ڕاده‌یه‌ك به‌رز بووه‌ته‌وه كه ده‌هه‌كی ئه‌وه‌ڵی جه‌معیه‌تی ئێران ٢٤٨ ساڵ كاتیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاون ماڵ. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، له ساڵی ١٤٠٠ ڕێژه‌ی كوڵبه‌ری، سووختبه‌ری، شووتی و زبڵ گه‌ردی و ….هه‌تد به ٤٠٪ گه‌یشتووه و له هه‌ندێك ئوستان ئه‌و ڕێژه‌یه سنووره‌كانی ٦٠٪ی تێپه‌ڕاندووه. له ئێستا دا ٨٥٪ی جه‌معیه‌تی ئێران له ئوستانه هه‌ژاره‌كانی ئێران كه داهاتیان نیوه‌ی داهاتی دانیشتووانی تارانه ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، هه‌روه‌ها ٤٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی وڵات له‌و ئوستانانه ده‌ژین كه نرخی بێكاریان له ماوه‌ی ده ساڵ دا زیاتر له ١٥٪ بووه. ئه‌و دۆخه له ئوستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، لۆڕستان، خووزستان و سیستان و به‌لووچستان خراپتره. داهاتی سه‌رانه‌ی شارۆمه‌ندێكی دانیشتووی تاران پێنج هێنده‌ی هه‌ر تاكێكی دانیشتووی سیستان و به‌لووچستانه و ئومید به ژیان له نێو پیاوان نێوان ٨ بۆ ١٠ ساڵ و له نێوان ژنان، شه‌ش ساڵ كه‌متر له مامناوه‌ندی نرخی كیشوه‌ریه.