شه‌وی هه‌ینی ١ی مانگی خه‌رمانان، له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی تاران و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران بۆ حه‌وته‌مین ڕژۆی به‌رده‌وام دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی قورس له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ئارادایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ڕه‌كانی سادقیه، سه‌تارخان، نیاوه‌ران، ته‌جریش، پیرۆزی، شه‌ریعه‌تی، قه‌یته‌ریه و نازی ئاباد و چه‌ند شه‌قامی دیكه‌ی ئه‌و شاره خۆپێشانده‌ران به ئاگردانی لاستیك و سه‌نگه‌ربه‌ندی به‌ڕه‌وڕووی سه‌ركوتگه‌ران بوونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج، له مێهه‌ر شاری و هه‌شتگردی كه‌ره‌ج شه‌ڕی قورس له نێوان خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه و له شاری مه‌شهه‌د له چه‌ند ناوچه خۆپێشاندان ده‌ستی پێكرد و له شاری ڕه‌شت و ڕێزوانشار خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه نیزامییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و له شاره‌كانی ته‌ورێز و زه‌نجان ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له به‌نده‌ر عه‌باس، بێهبه‌هان، ئه‌هواز، مه‌روده‌شت، كیش، قیشم، ئابادان، خۆڕه‌م ئاوا، كوهده‌شت، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، فوومه‌ن، شیروان، قووچان، بۆجنۆرد، شیراز خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.