به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئوستانی ئێلام به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه میلیتاریزه كراوه و ناوه‌نده ئتلاعاتییه‌كان ده‌ستیان به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵك كردووه و گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هێناوه كه ٣٠٠ ملیۆن تمه‌ن پاره وه‌ربگرن و له میدیاكاندا بڵێن كه حیزبه كوردییه‌كان ڕۆڵه‌كانیانی تیرۆر كردوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، شار بە ته‌واوه‌تی میلیتاریزە کراوە و هێزه ئه‌منییه‌كان کۆڵان بە کۆڵان به دوای خۆپێشانده‌راندا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن. تا ئێستا زیاتر له ١٨٠ کەس گیراوە، بەڵام بنه‌ماڵه‌كانیان خراونه‌ته ژێر گوشار كه نابێت ناوی ڕۆڵه‌كانیان له هیچ میدیایه‌كدا بدركێنن ئه‌گه‌ینا ڕۆڵه‌كانیان ده‌كوژن و ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ركار ده‌ر ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی “موحسێن قەیسەری” داوایان لە باوکی کردووە ٣٠٠ ملیۆن تمەن وه‌ربگرێت و بڵێ کوڕەکەی لەلایەن حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیه‌وه کوژراوە، به‌ڵام باوكی ناوبراو ڕایگه‌یاندووه شانازی به كۆڕه‌كه‌ی ده‌كات كه له پێناو ئازادی‌دا گیانی به‌ختكردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی ئوستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كاندا دانیشتنیان بووه و ڕاگه‌یاندووه كه هاوکاریان بن و یارمەتیان بدەن با دۆخەکە کونترۆڵ بکەن و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بەشداری له سه‌ركوتی ناڕازیان دا بكات، مووچەی 4 ملیۆن تمەنی دەبڕێته‌وه، بەڵام سەرۆک هۆزەکانی ئیلام ڕەتیان کردووەتەوه و ڕایانگەیاندووە ناتوانین دژی هاونیشتمانی خۆمان بوەستینەوە.