به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس و كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه ده‌ستیان دایه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕێگای نێوان بووشێهر عهسهلوویهیان داخست وله‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، شه‌وی ڕابردوو كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس به مه‌به‌ستی پشتیوانی له كرێكارانی مانگرتوو و خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت، هه‌روه‌ها كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌ش كه ڕۆژی ڕابردوو په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری ببوون، شه‌وی سێشه‌ممه ڕێگای نێوان بووشێهر– كهنگانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری كردن له په‌ره‌سه‌ندی خۆپێشاندانی كرێكاران هێڵی ئینتێرنێتی به ته‌واوی بڕی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپا و ئه‌رته‌شی له دوورگه‌ی هێنگامهوه بۆ كونتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه گواسته‌وه. به‌وته‌ی كامیۆندارانی ناڕازی، به‌هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌نزین و گازۆئیل بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران هه‌نارده ناكرێت و ده‌یانه‌وێت هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم زه‌مینگیر بكه‌ن.