بهپێی راپۆرتی کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ، هێزهكانی توركییه لە شارهكانی عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی توندوتیژی و تاوانی جهنگییان ئهنجام داوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووه: بارودۆخی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە شارهكانی عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی زۆر خراپە و توندوتیژی و تاوانی زۆریان تێدا ئهنجام دهدرێت. ناوبراو ئاماژهی بهوهش كردووه كه لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا پێشێلکاریی جددی لەو ناوچانە لەوانە، زیادبونی ژمارەی کوشتن و رفاندن، گواستنەوەی نایاساییانەی خەڵک، دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکدا تۆمارکراون.
