به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی كاتیی سووریا، له بواری جێبه‌جێ كردندایه.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه ڕه‌وه‌ندی ئازادكردنی به‌دیلگیراوانی هه‌دوو لایه‌ن به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها بڕیاره سێ لیوا له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات له ئه‌رته‌شی سووریادا جێگیر بكرێن. هاوكان “سیپان حه‌مۆ” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له دانیشتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌سخۆشی له پشتیرگییهكانی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه كرد و پاشان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونیان له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان درووسته و له داهاتوودا كرده‌وه‌یه‌كی باشتریان ده‌بێت.
