به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قزه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له‌و شاره ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گۆیا بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” ٨٠٠ ئۆتوبووس له پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران سه‌ردانی گۆڕستانی ئایچی ده‌كه‌ن و ڕژیم له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و شایه‌عه به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و نیزامی سه‌قزی هه‌راسان كردووه و چه‌ند ڕۆژه به‌كرێگیراوانی ئه‌و شاره هێزێكی زۆر له پادگانی ئه‌و شاره كۆده‌كه‌نه‌وه و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری خۆپێشاندانی خه‌ڵك ببنه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له شه‌قام و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كان دا ده‌وترێته‌وه و بۆته هۆی نیگه‌رانی جیددی هێزه‌كانی ڕژیم.
