ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز،لە کاتێکدا کەشێکی قورسی ئەمنی لە ئێران بەسەر زۆربەی شارەکاندا زاڵبووە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان لە زۆربه‌ی شارەکان بەردەوامه و دەچێته هەفتەی یازدەیەمەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو لە زاهیدان و چەندین شاری پارێزگای سیستان و بەلوچستان بۆ پاڵپشتی كردن لە خه‌ڵكی کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام بووه،هه‌روه‌ها لە شارەکانی “ئیسفەهان”، “کەرەج” و “تاران” خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه لە شارەکاندا خاڵی پشکنین دانراوە و بەوردی لێکۆڵینەوە لە سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکان دەکەن و تەنانەت مۆبایلەکانیان دەپشکنن.