کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێكی ناخ هه‌ژێن له‌سه‌ر باروودۆخی خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان

ڕاپۆرتێكی ناخ هه‌ژێن له‌سه‌ر باروودۆخی خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان

محه‌ممه‌دڕه‌زا واعز مه‌هده‌وی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ٧٠ له‌ سه‌دی جه‌معیه‌تی گوندنشینی سیستان و به‌لووچستان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و ٤٠ له‌ سه‌دی كچانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ده‌بیرستان وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌. هه‌روه‌ها پێوه‌ری ئومێد به‌ ژیان له‌و پارێزگایه‌ ته‌نیا ٦٧ له‌ سه‌د تۆمار كراوه‌.

ڕێكخراوی حال وه‌ش ڕۆژی ڕابردوو ئاماری شارومه‌ندانی قوربانی توندووتیژی هێزه‌كانی ڕژیم له‌و ئوستانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، ٢٣٦ هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژرا و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه‌، ١٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١١٤ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٨ ژن و ١٤ منداڵ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ یان هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و ٧ ژن و ٨ منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌یان هاووڵاتی ئه‌فغانستانیش به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هه‌نگی مه‌رزی و ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌و پارێزگایه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ ئاماره‌كه‌یان به‌ جیا تۆمار كراوه‌.