
نێرده‌ی تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق لە راپۆرتێک‌دا بڵاوی کردوە كه لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆكتۆبر تا مانگی مارسی رابردوو لانیكه‌م ٤٩٠ خۆپیشاندەر له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كوژراون و و ٢٥ی دیکەیش بێ سەروشوێنن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه لەخۆپیشاندانەکانی بەغدای پێته‌خت و شارەکانی دیکەی عێراق لانیكه‌م ٨٧٣ كه‌سیش برینداربون. ئەوەش لە حاڵێكدایه كه پێشتر رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی به پشت به‌ستن به داتا و ئاماره خۆجێییه‌كان رایگەیاندبوو لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لانیكه‌م ٦٠٠ کوژراون و زیاتر له ده‌یان كه‌س بریندار بوون. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژبه ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه قه‌ره‌نتینه‌ی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
