رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان له نوێترین راپۆرتى خۆیدا كه به بۆنه‌ی ٣٠ی جولای “ڕۆژی به‌رنگاربوونه‌وه له بازرگانی كردن به مرۆڤ” بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه كه ژنان ٧٠ له‌سه‌دی قوربانیانی ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییه پێكدێنن و پێویسته به زووترین كات پێشی پێبگیرێت.
بەپێى ئه‌م ڕاپۆرته، کچان و ژنان گەورەترین قوربانیى ئەو بازرگانییەن و به پێی ئامارەکانى ١٥ ساڵى رابردوو ٧٠ له‌سه‌دی قوربانیان پێكدێنن. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژەى بەوەش کراوه کە رێژەى زۆرى ژنان لەبوواری دەستبەسەرداگرتن و بەکارهێنانیان بۆ سێکس دەبنە قوربانى، بەڵام بۆ پیاوان جگە لەوەى ژمارەکە کەمترە و بۆ كاری زۆره‌ملی به‌كار ده‌هێنرێن.