دوای چەندین مانگ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بەرامبەر هاووڵاتییانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە، تیمێکی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی خۆی لەبارەی تاوانەکانی داعش لە عێراق بڵاوکردەوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، تیمەکەی ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان ڕایگهیاندووه كه ٦٠٠ هەزار ڤیدیۆ و ١٥ هەزار بەڵگەنامەی داعشییان لە عێراق دەستکەوتووە كه درندانهترین تاوانهكانیان دژی هاووڵاتییان تێدا ئهنجام داوه. کەریم ئەسعەد خان، سەرۆکی تیمەکە لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژهی بهوهشكردووه كه سەرەڕای قەبارەی ئەو تاوان و دڕندایەتیەی داعش بەرامبەر خەڵكی بێتاوانی سڤیل کردی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە دابەشکردنی خەڵک لە عێراق. لەگەڵ ئەوەش، ئەو بۆشایییانەی دروستبوون له ئێستادا بوونهته هەلی مەزنی یەکگرتوویی له دژی توند ئاژۆیی.