کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی دژبه‌ ژنان

38h

38h

 

به‌ پێی دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ ده‌یان هه‌زار ژن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان قوربانیی تۆندۆتیژییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧دا ٨٧ هه‌زار ژن بوونه‌ته‌ قوربانیی توندوتیژییه‌كان و ٥٠ هه‌زار كه‌سیش له‌ لایه‌ن هاوژین یان بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كوژراون. زیاترین ئاماری قوربانییان به‌ ته‌رتیب له‌ ئاسیا، ئافریقا و ئامریكای باكوور تۆمار كراون. له‌ به‌شێك له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧دا نزیك به‌ ٤٦٤ هه‌زار كه‌س به‌هۆی توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ٥ قات له‌ ژماره‌ی قوربانییانی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌ قه‌یراناوییه‌كان زیاتر بووه‌.