ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، ئاماری قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ساڵی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوودا سه‌رجه‌م ٥٥١ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش پاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به شێوه‌ی گوماناوی یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانیان له ده‌ست داوه. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه، خوازیاری تێكۆشان و به‌شداری زۆرتری ته‌واوی وڵاتانی پێبه‌ند به مافه‌كانی مرۆڤ له جیهان، بۆ سزادانی ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی بوو. “مه‌حموود ئه‌میری موقه‌ده‌م” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سه‌ركوتی خوێنینی ناڕه‌زایه‌تیه سهرانسهرییهكانی وه‌كوو جهنایهتێكی گه‌وره، پلان بۆداڕێژڕاو و سیستماتیك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناو برد.