کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “سی.پی.تی” له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی سی پی تی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTی ئەمریکی ڕاپۆرتێكی  له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ نێوان ١٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ تاكوو ١٥ی پووشپه‌ڕی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،  ده‌وڵه‌تی تورکیا 381 هێرش و بۆردومانی ئەنجامداوە و به‌هۆیه‌وه‌ ٩ گوند به‌ ته‌واوه‌تی چۆڵ كراون و ١٨٤ خێزان ئاواره‌ بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 68 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتاون. یه‌ك کەنیسە، یه‌ك کارگەی وه‌به‌رهێنان، یه‌ك ئۆتۆمبێل، دوو سەرچاوەی ئاو و ١٩ خانووی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردوومان و وێران كراون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانانه‌دا، هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی بریندار بووه‌ و كاره‌با و هێڵی ته‌له‌فوون و ئینته‌رنێتی چه‌ندین گوند له‌ كار كه‌وتووه‌.