رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگهیاندووه، پێشبینی دەکەن نزیکەی لە ١٠ لهسهدی دانیشتوانی جیهان توشی ویرووسی کۆرۆنا بوبێتن، کە ئەوەش رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی زۆربەی دانیشتوانی جیهان توشی ئهم ویرووسه بن.
راوێژکاری باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی لهم پێوهندهدا رایگەیاندووه: ناوەندی بڵاوبونەوەی ویرووسهکە لە بەشەکانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ژمارەی توشبون و ئاماری گیانلەدەستان بهم ویرووسه لە ناوچەکانی ئۆرووپا و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، رو لە زیاد بوونه. دهشڵێت، بەپێی پێشبینییەکانمان زیاتر لە ٧٦٠ ملیۆن کەس تووشی ئهم ویرووسه بێت و بۆیه ئێستا زۆربەی دانیشتوانی جیهان لەبەردەم مەترسی توشبونن بەو ویرووسهن. بەپێی دوایین داتاکان کە تۆمارکراون، نزیکەی ٣٥ ملیۆن حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکراوە و لهو ژمارهیه یەک ملیۆن و ٤٢ هەزار كهس گیانیان لەدەستداوە.
