کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران

ڕاپۆرتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕیاگه‌یاند: دەستدرێژی و توندوتیژیی سێکسی، چەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” بووه‌.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکی ١٥٥ لاپەڕەییدا باسی لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان، پیاوان و منداڵان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران، بەسیج، وەزارەتی ئیتلاعات و ناوەندە جۆرلوجۆرەکانی پۆلیس لە کاتی شۆڕشی ژینادا کردووه‌ و چیرۆکی بەشێک لە قوربانییەکانی بڵاو کردۆته‌وه‌. لەم ڕاپۆرتەدا لێدوانی ٤٥ خۆپیشاندەری تەمەن ١٢ بۆ ٤٨ ساڵ لە منداڵ، ژن و پیاو بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانجی ڕژیم لەم توندوتیژی و ئەشکەنجەدانە، بێدەنگکردنی خۆپیشاندەران و ڕووخاندنی دەروونیان بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستدرێژی، لێدان بەشێک لە ئەشکەنجەکە بووە، هێزەکانی ڕژیم شه‌لاق و شۆكی به‌رقیان له خۆپیشاندەران داوە، ماددەی هۆشبەریان پێ داون، دەستبەسەریان كردوون و برسی و تینوویان ڕاگرتوون.