ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێكخراوی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خشی كوردستان ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه بڵاو كرده‌وه.
ڕێكخراوی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خشی كوردستان له ڕاپۆرته‌كه‌ی دا ئاماژه به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی شاری سنه و به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كات و ده‌ڵێت: نرخی كارانه‌ی كادری ده‌رمان زۆر كه‌متر له ئاستی ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت. ته‌نیا له ساڵی ١٤٠١ دا، نرخی جیاوازی كارانه‌ی پزیشكانی گشتی ده ملیارد تمه‌ن بووه. هه‌ر كات پزیشكان، په‌ره‌ستاران و بێهیارهكانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بوونه‌ته‌وه و ئه‌و ڕه‌وه‌نده هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.