ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رنیووز ئاماری كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌رانی له شه‌ش مانگی ڕابردوو له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ورمێ بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا سه‌رجه‌م ٦١ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان، كرماشان و ورمێ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، سه‌رمابردوویی و ته‌قینه‌ه‌وه‌ی مین كوژران و بریندار بوون. له كۆی گشتی ئه‌و ٦١ كه‌س ١١ كۆڵبه‌ر واته ١٨٪ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٠ كۆڵبه‌ر واته ٨٢٪یان بریندار بوون كه ٦٢٪یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بووه.
