رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگهیاندووه کە ئهڕتهشی توركییه و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، لە سوورییه و عەفرین و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.
لە راپۆرتەکەی چاودێری مافی مرۆڤدا هاتووە “ئهڕتهشی توركییه و میلیشیکانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەکانی “چڵە زەیتون” و “کانی ئاشتی” لە باکوری رۆژهەڵاتی سوورییه تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی عەفرین لەلایەن توركییه و هێزە میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، دۆخی ئەمنی شارەکە تێکچوە و بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش، توركییه و میلیشیاکانی دەستیان هەبووە لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، دەستگیرکردن و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و ئەشکەنجەدان و گێچەڵکردن بە هاوڵاتییان. لە راپۆرتەکەدا ههروهها باس لەوەکراوە، توركییه و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوورییه، چەندین هاوڵاتییان بەبێ دادگاییکردن کوشتووە و هەروەها بە دەیان چالاکوان و پزیشکیان سەرباری ئەنجامدانی پڕۆسەی دزی و تاڵانکاری کوشتووە.