جاوید ڕەحمان”، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پرسی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی ئێران، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
بۆ یه‌كه‌مین جار، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ رێكخراوی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌رخان كرد بۆ پرسی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌ك كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌بی ئه‌هواز، ئازه‌ری و توركمه‌ن. ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باسی ڕێژه‌ی به‌رزی بێكاری، ڕێگری له به‌كارهێنانی زمانی كوردی، ڕێژه‌ی به‌رزی زیندانییانی سیاسیی، كوشتنی كۆڵبه‌ران، مین دانان و له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی ده‌كات.