کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان ڕیپۆرتێری

ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان ڕیپۆرتێری

“جاوید ڕەحمان”، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات ” دەستبەسەر کراون، خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانن و لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر لە ٣٥٢ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراون.

ئەو ڕاپۆرتە لە ٤٣هه‌مین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی فورییە بەڕێوە دەچێت، بڵاو دەکرێتەوە. لە دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێف، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژێنێف وتەیەک سەبارەت بە بارودۆخی کۆڵبەران و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران پێشکەش دەکات.