کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی پلۆنۆمی ٨ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (ژانویه‌ی ٢٠٢٠) بەشی سێهه‌م

5 1

5 1

پلۆنۆم سهبارهت بهباروودۆخی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، لهسهر ههڵوێستهكانی ههتا ئێستای حیزب پێداگری كرد. سهبارهت بهباروودۆخی عێراق پلۆنۆم وێڕای پێداگری لهسهر پێگهو ڕۆڵی گرینگی بزووتنهوهجهماوهریهكانی ئهم دوایانهلهسهر چارهنووسی خهڵكی عێراق، دهست تێوهردانهكانی كۆماری ئیسلامیی وهك گهورهترین ههڕهشهبۆسهر بزووتنهوهی مافخوازانهو شۆڕشگێڕانهلهم وڵاتهپێناسهكرد. ڕووداوهكانی چهند حهفتهی ڕابردوو لهعێراق بهڕوونی نیشانیان دا كهكۆماری ئیسلامی دهیههوێ لهڕێگهی حیزب و گرووپهشیعهو ملیشیا چهكدارهكانی نزیك بهخۆی، عێراق بكاتهگۆڕهپانی شهڕ و كێشمهكێشی نیابهتی لهگهڵ ئهمریكا، تا لهو ڕێگهوهبهر بهئاخێزی جهماوهری بگرێت و مهسیری  خهباتی خهڵك دژبهدهسهڵاتی گهندهڵی سهرمایهی ئایینی لهعێراق بهلاڕێدا بهرێت و سهرئهنجام شكستی پێبێنێت. هاوكات دهوڵهتی ئهمریكاش لهپێناو ئامانج و بهرژهوهندهئیمپریالیستیهكانی خۆی، بۆ بهلاڕێدا بردنی ئهو بزووهتنهوانه، خهریكی پیلانگێڕیه‌. ئهو ههوڵانهشلهكاتێك دان كهپتر لهسێ مانگ لهئاخێزی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی عێراق تێپهڕ بووهو خواستی ڕووخاندنی حكوومهتی ئایینی عێراق و لهسهر كارلاچوونی ههموو حیزب و هێزهكانی شهریكی دهوڵهت و كۆتایی هێنان بهدهخاڵهتگهریهكانی كۆماری ئیسلامی و دهوڵهتی ئهمریكا، بووهتهخواست و موتالبهی سهرهكیی خۆپیشاندهران. خهڵكی عێراق شهقامی شارهگهورهكانیان كردووهتهگۆڕهپانی ناڕهزیایهتی و مهیدانی تهحریری بهغداشیان كردووهتهسهنگهری شۆڕش و ههتا ئێستا لهچهندین بوارهوهپاشهكشهیان بهدهسهڵات كردووه‌. ئهو ئاخێزهجهماوهریهوهها هاوسهنگیهكی هێزی پێكهێناوهكه دهسهڵاتی ئایینی عێراق بهكوشتنی پتر له٦٠٠ كهس لهناڕازیان و برینداركردن و دهستبهسهر كردنی ههزاران كهس، ههتا ئێستا نهیتوانیوهناوهندی بهغدا لهژێر كونتڕۆڵی ناڕازیان بێنێتهدهر. جهماوهری خهڵكی عێراق خوازیاری هاتنهسهركاری دهوڵهتێكی سهرچاوهگرتوو لهڕاپهڕین و ئاخێزی شۆڕشگێڕانهن. بزووتنهوهی ناڕهزایهتی خهڵك لهعێراق سهرهڕای خۆڕاگری شكۆدار و دهستكهوتهكانی ههتا ئێستای و ههموو ئهو ههنگاوانهی كهلهپێناو  ڕێكخستنی ئهم حهرهكهتهمهزنهداههڵگیراوه، هێشتا نهیتوانیوهلهپێگهی ئالترناتیوی حكوومهتیدا خۆی نیشان دات و بهرهو گرتنهوهی دهسهڵاتی سیاسی ڕاپهڕێت. بێ گومان، ئهو بزووتنهوهیهتهنیا بهبهردهوام بوون و بهپووچهڵ كردنهوهی ئهو پیلانانهی كهبۆ شكست دانی دادهڕێژرێ، دهتوانێ بهسهر كهم و كوڕیهكانی ئێستای دا زاڵ بێت.

بهشی گرینگی باسهكانی پلۆنۆم مهربووت بوو بهلێكدانهوهی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر و دواهاتهسیاسیهكانی ئهو ئاخێزه‌. لهو پێوهندهدا، بواری ئابووری و كۆمهڵایهتی و سیاسیی ئهو ئاخێزهشۆڕشگێڕانهیه، پێگهی تاكتیكی خافڵگیرانهی ڕژیم و پانتایی كوشت و كوشتارێك كهكۆماری ئیسلامی لهههڵسووكهوت لهگهڵ ناڕازیان بهكاری هێنا و ههروهها كاردانهوهی جهماوهری ڕاپهڕیو، هێزی بزوێنهری ئاخێزی خهزهڵوهر و كاریگهریهكانی لهسهر كهش و ههوای سیاسی كۆمهڵگا و ڕێزبهندنیی هێزهكان، درانهبهر باس و لێكۆڵینهوه‌. لهو لێكدانهوهیهدا تهئكید كرا كه، ڕژیم سهرهڕای جهنایات و كوشت و كوشتارێك كهئهنجامی دا نهتهنیا نهیتوانی كۆمهڵگا بترسێنێ و كهش و ههوای  ترس و تۆقاندن بهسهر كۆمهڵگادا زاڵ كات، بهڵكوو ئهوهڕژیم خۆی بوو كهترس ههموو جهستهی داگرت.  ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر ئاراستهی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئیسلامیی بههێز كرد و بوارێكی گونجاوتری بۆ پهرهسهندنی مانگرتنی كرێكاری و بزووتنهوهی ناڕهزایهتی ئامادهكرد. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كهكهوتبووهژێر گوشاری بزووتنهوهی دادخوازی خهڵكی ئێرانهوه‌‌، پاش كوژرانی قاسم سولهیمانی ههوڵی دا تا بهوهڕێخستنی كهمپهینی سیاسی و تهبلیغیی كۆنهپهرستانهو تهرم گێڕان، ئاخێزی خهزهڵوهر بخاتهپهراوێزهوهو مۆری كۆتایی بهسهردا بكوتێت. بهڵام كۆماری ئیسلامی لهگهیشتن بهو ئامانجهكۆنهپهرهستانهیهی شكستی خوارد. پاش بهردانهوهی فڕۆكهی ئۆكراینی لهلایهن پهدافهندی سپای پاسداران و كوژرانی ١٧٦ كهس لهسهرنشینانی ئهو فڕۆكهیهو درۆنانهوهی سهرانی ڕژیم لهمبارهیهوه، زانكۆ و شهقامی شارهگهورهكان بوون بهمهیدانی ناڕهزایهتی و دهربڕینی ڕق و نهفرهتی خهڵك لهجهنایات و درۆنانهوهی ڕژیم و بهمجۆرهكۆماری ئیسلامی لهبهرچاوی بیروڕای گشتی جیهان زیاتر لهجاران ڕسواتر بوو. پلۆنۆم لهكۆتایی باسهكانی خۆی لهو بوارهدا، كاروباری گشتی پێشنووسی بهیانییه‌‌كی سیاسیی لهژێر ناوی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨ و دواهاتهسیاسیهكانی پهسند كرد.

دانیشتنی بهربڵاوی كۆمیتهی ناوهندی لهبهشی ڕاپۆرتی تهشكیلاتی دا، ڕاپۆرتی چالاكیهكانی كۆمیتهی تهشكیلاتی ناوخۆ، تهشكیلاتی دهرهوهی وڵاتی حیزب، شهبهكهی تلویزیۆن و ڕادیۆی حیزب، دهفتهری پهیوهندیهنێونهتهوهییهكان و نهشریهی جههانی ئێمرووز  و ئۆرگانی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی دایهبهر باس و لێكۆڵینهوه و وێڕای ڕهخنهگرتن لهكهم و كوڕیهكان، لهسهر ههڵوێست گیریی چالاكیهكانی داهاتووی ئهم ئۆرگانانه  و بهتایبهت پێویستی بردنهسهری ئاستی چالاكیهكان و هاوئاههنگیی زیاتری ئۆرگانهسیاسی و تهبلیغیهكانی حیزب، تهئكیدی كرد. دانیشتنهكهی كۆمیتهی ناوهندی لهباسهكانی مهربووت بهدابهشكردنی كار و ئارایشی ناوخۆی كۆمیتهی ناوهندی، كۆمیتهو ئۆرگانهجۆراوجۆرهكانی تهشكیلاتی نۆژهنكردهوهو یان لهجێگای خۆی هێشتنێوه‌. پلۆنۆم لهبهشی كۆتایی كاری خۆیدا، بهمهبهستی هیدایهتی سیاسی و  تهشكیلاتی حیزب لهماوهی دوو پلۆنۆمدا، لهناو هاوڕێیانی كۆمیتهی ناوهندی حیزب كهناویان خسترابووهلیستی كاندیدهكانهوه، ٧ كهس لههاوڕێیان واتهههڵمهت ئهحمهدیان، خۆسرۆ بۆكانی، ڕهئوف پهرستار، نۆسرهت تهیموورزاده، حهسهن شهمسی، مهحموود قارهمانی و سهلاح مازوجیی وهك كۆمیتهی ئیجرایی ههڵبژارد.

كۆمیتهیئیجراییحیزبیكۆمۆنیستیئێران

٢٨ی بهفرانباری ١٣٩٨ی ههتاوی

١٨ی ژانویهی ٢٠٢٠ی زایینی