لۆبنان:
وڵاتی لۆبنان ده‌مێكه كه‌وتووه‌ته ناو ڕكوودی ئابووریه‌وه. گرانی، بێكاری به‌رین، گه‌نده‌ڵی له ناو كاربه‌ده‌ستانی باڵادا، سه‌پاندنی ماڵیاتی نوێ به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینتێرنێت و موبایل، له زومره‌ی هه‌وڵه ڕیازهتیهكانی ده‌وڵه‌ت بوون بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یران و ڕكووده. له‌و ناوه‌دا گران بوونی نرخی به‌كارهێنانی ئینتێرنێت، ته‌نیا چهخماخهیهك بوو كه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌م وڵاته گه‌شانده‌وه. خۆپیشاندانه‌كان زۆر به خێرایی له به‌یرووته‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قام له لۆبنان كه‌متر به‌ره‌و توندوتیژی ڕۆیشتووه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه واحیدی مۆتۆر سواری سه‌ربه ڕێكخراوی ئه‌مه‌ل و حیزبوڵڵا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ئاخێزی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی له ئێران شایه‌دی بووین و له براده‌ره پاسداره‌كانیان فێر بوون، بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. حزووری ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك له سه‌ر شه‌قامه‌كان و تاكتیكی ساز كردنی باریكاد و به‌ستنی ڕێگاكان، بوو به شێوازێكی كارامه بۆ زه‌وی گیر كردنی هێزی سه‌ركوتگه‌ر. خه‌ڵك هه‌تا ئێستا توانیویانه، كۆبوونه‌وه‌كانیان له ناوه‌ندی شاره‌كان له‌وانه له به‌یرووت درێژه پێبده‌ن. له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری له لۆبنان، چه‌ند شكڵێكی سه‌ره‌تایی له ڕێكخستن سه‌ریان هه‌ڵدا. گرووپه مهحهلیهكان له ڕێگه‌ی چه‌ند گرووپی پێشڕه‌وه‌ی ناوه‌ندیه‌وه، په‌یوه‌ندیان به یه‌كتره‌وه ده‌گرت. درووشمه‌كان به خێرایی هاوئاهه‌نگ كران. خۆپیشانده‌ران خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته دان كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له نێوان حیزب و گرووپه ئایینی و قهومیهكاندا دابه‌ش كراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو پێشڕهویهكان، هێشتا ئاڵتێرناتیوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوه‌وه شكڵی نه‌گرتووه. چاوخاشاندنێك به‌سه‌ر باروودۆخی سیاسی نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ری لۆبنان بۆ تێگه‌یشتن له‌و مه‌ترسی و ده‌رفه‌تانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێستای ئه‌م وڵاته دایه، پێویسته.
زۆر بوونی ئایین و تایفه له لۆبنان، له ساڵه‌كانی ١٩٧٥ تا ١٩٩٠ دوور و درێژترین شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی له‌م وڵاته لێكهوتهوه. شه‌ڕێك كه دوای وێڕان كردنی ئه‌م وڵاته، سه‌رئه‌نجام له كۆنفرانسێكدا له “تائێف” به نێوبژوانی عه‌ره‌بستانی سعوودی، بوو به‌هۆی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای به ناو دیمۆكراسیی ته‌وافوقی. به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، سیستمێكی سیاسی نوێ پێكهات كه تێیدا بۆ هه‌موو گرووپه ئایینی و تایفیهكان، پێگه‌یه‌كی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا دیاری ده‌كرد. سه‌رۆك كۆماری درایه مه‌سیحیه “مارونی”ه‌كان، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بوو به هی سونیه “دۆروزی”ه‌كان و سه‌رۆكی پاڕلهمانیش به شیعه‌كان به‌خشرا. پارله‌مانی لۆبنان ١٢٨ ئه‌ندامی هه‌یه كه كورسیه‌كانی له نێوان مسۆڵمانهكان و مه‌سیحیه‌كاندا به شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش كراوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا حه‌شیمه‌تی شیعه‌كان زیاتر بوون، حیزبه شیعه‌كان به‌رده‌وام له به‌شی خۆیان له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ناڕازی بوون و هه‌ربۆیه به‌كرده‌وه، دهوڵهتیهكیان له ناو ده‌وڵه‌تدا پێكهێناوه. ده‌وڵه‌تێكی نافه‌رمی له ژێر ناوی “حیزبوڵڵای لۆبنان” كه هێزی نیزامی و سیاسیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌وان له شه‌ڕه‌كانی سووریه‌دا شان به شانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ دیفاع له به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕیان كرد و بوون به ئامرازی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا. له ژێر گوشاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌عد حه‌ریری له‌سه‌ر كار لاچوو. به‌ڵام هیچ كام له گرووپه‌كان نا‌وێرن به‌رپرسایه‌تی ڕه‌سمی له‌م باروودۆخه‌دا قه‌بووڵ بكه‌ن و قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له په‌نا قه‌یرانی سیاسی و قه‌یرانی ئابووری، كاری داروده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له‌م وڵاته دژوارتر كردووه‌ته‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی ژێئۆپۆلۆتیكی زۆر هه‌ستیاری لۆبنان و پێشینه‌ی ده‌خاڵه‌تی هێزه ناوخۆیی و جیهانیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی سیاسی ئێستای ئه‌م وڵاته، پرسی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێستا و ستراتێژی سیاسی و دیاری كردنی ئاسۆی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، گرینگیه‌كی تاتیبهتی هه‌یه و چاره‌نووس سازه. كۆماری ئیسلامی، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه بۆ پاراستنی نفووزی سیاسیی خۆیان له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا، ده‌ستیان كردووه به پیلانگێری تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به لاڕێدا به‌رن. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كه كه سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی لۆبنان وه‌ك زۆرێك له بزووتنه‌وه هاوشێوه‌كانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
عێراق:
نزیك به سێ مانگ له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك له عێراق تێپه‌ڕ بووه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له ڕۆژی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه به به‌شداری چه‌ند هه‌زار كه‌س، دژبه گه‌نده‌ڵی، بێكاری و نزمبوونی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان له گۆڕه‌یانی ئازادی به‌غداوه ده‌ستیپێكرد، له ماوه‌ی كه‌متر له ٢٤ كاتژمێردا بوو به حه‌ره‌كه‌تێكی ملیۆنی له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق. ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه فریوكارانه بهڵێنیدا ڕێفۆرم له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌دا ئه‌نجام دات، به‌و په‌ڕی توندوتیژیه‌وه به به‌كارهێنانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌دژی خه‌ڵكی ناڕازی شه‌ڕی ده‌ستپێكرد. ئه‌گه‌رچی له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كاندا خه‌ڵك ڕووبه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵێك خواستی دیاریكراو و جۆراوجۆریان بوو، به‌ڵام به‌ره به‌ره و به‌تایبه‌ت دوای مانگرتنی گشتی ڕۆژی ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، داخوازی له ده‌وڵه‌ت جێگای خۆی دا به درووشمی ڕووخاندی گشت داروده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار. خۆپیشانده‌ران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه سه‌رجه‌م حێزبه سیاسیه‌كانی شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات و لهسهركارلاچوونی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو گرووپ و هێز و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوون و داواكاری بینا كردنه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ به ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئیراده‌ی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو بوون. ئه‌م گۆڕانكاریه له ئامانج و له درووشمدا، هاوكات تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی دژبه كۆماری ئیسلامی. خۆپیشانده‌ران خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌خاڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له عێراق بوون و هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا چه‌ند جار كۆنسوولخانهكانی كۆماری ئیسلامی‌یان له‌م وڵاته ئاگر تێبه‌ردا.
توندوتیژی هێزه‌كانی سه‌ربه ڕژیمی عێراق و میلیشیاكانی سه‌ربه حیزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات ڕۆژ له دوای ڕۆژ توندتر بووه‌ته‌وه. به‌جۆرێك كه به پێی ئاماره‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا پتر له ٥٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا فڕاندن و كوشتنی ڕێبه‌ران و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ناو ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه به ڕواڵه‌ت نه‌ناسراوه‌كانه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ خزووری قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا، په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌نگوستی تاوان به‌ره‌و هێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی ڕاكێشراوه. به له‌سه‌ر كار لاچوونی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، قه‌یرانی سیاسی له عێراق ڕۆیشتووه‌ته قۆناخێكی نوێوه. ڕژیمی عێراق كه‌وتووه‌ته بنبه‌سته‌وه و گرووپه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق هێشتا نه‌یانتوانیوه كه‌سێك له جیات ئه‌و دیاری بكه‌ن.
ئه‌وه ڕوونه كه ئیتر عێراق ناگه‌ڕێته‌وه باروودۆخی سێ مانگ له‌وه‌پێش و ئاڵوگۆڕ له‌م وڵاته‌دا حاشاهه‌ڵنه‌گره. ئه‌وه‌یكه ئاڵوگۆڕه‌كان له عێراق چ ده‌بن و ڕووداوه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن، هێشتا به وردی پێش بینی ناكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه دیاره وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی سه‌ره‌تایی، كۆماری ئیسلامی له عێراق داهاتوویه‌كی نییه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی عێراق له هه‌مان كاتدا كه پێشكه‌وتووخواز و عادڵانه و جه‌ماوه‌ریه، كه‌م و كوڕیهكانشیی كه‌م نین. خه‌ڵكی پارێزگا سوننی نشینه‌كانی ئه‌م وڵاته سه‌ره‌ڕای نه‌فره‌تێك كه له دار و ده‌سته‌ی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته هه‌یانه، له‌و حه‌ره‌كه‌ته جه‌ماوه‌ریه‌دا ئه‌وجۆره‌ی كه پێویسته به‌شداریان نه‌كردووه. خه‌ڵكی كوردستان وێڕای ستایش كردنی خۆڕاگریی و بوێریی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری عێراق، به‌كرده‌وه له خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتوو له عێراق ده‌ور و نهخشێكیان نییه.
له‌و ناوه‌دا، ڕۆڵی فێڵبازانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه هه‌تا ئێستا له به‌رامبه‌ر ئاخێزی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌دا بێده‌نگیان گرتووه‌ته به‌ر، وه‌ك مه‌ترسیه‌ك هه‌ڕه‌شه له داهاتووی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌كات. ئه‌مریكا چه‌ندین پێگه‌ی نیزامی گه‌وره‌ی له عێراق هه‌یه. گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له جیهاندا له به‌غدایه. به له‌به‌رچاوگرتنی حزووری به‌رده‌وام و هه‌زینه‌یه‌كی زۆر كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له عێراق كردوویه‌تی، به ئاسانی یه‌خه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌رنادا. بێ گومان، ئاڵتێرناتیوی دڵخوازی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌و ئاڵتێرناتیوه نابێت كه خه‌ڵكی ناڕازی له عێراق بۆی ڕاپه‌ڕیون. له ناو خه‌ڵكی ناڕازیدا، گرووپه ئیسلامیه شیعه‌كان و له سه‌روویانه‌وه گرووپی ناسراو به “سائێرون“ی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در، وه‌ك مه‌ترسیه‌ك له ناوه‌وه، هه‌ڕه‌شه له بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كات. ئه‌م گرووپه له هه‌مان كاتدا كه خۆی شه‌ریكی ده‌سه‌ڵاته، به شێوه‌یه‌كی هه‌ل په‌رستانه جێگای خۆی له‌ناو ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدا كردووه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی باقی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو، ئه‌وان ڕێكخراو و ڕێبه‌ری خۆیانیان هه‌یه و له‌و مه‌ترسیانه‌ن كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی ئێستای عێراق به‌لاڕێدا به‌رن. میلیتاریزه بوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، هاتنه مه‌یدانی عه‌شایری چه‌كدار له عێراق كه هێزێكی زۆریان پێكهێناوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نگری خه‌ڵكی ناڕازیش بن، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌ره‌و تێكهه‌ڵچوونی گرووپه چه‌كداره‌كان پاڵ پێوه‌ده‌نێن و ده‌ستكه‌وته‌كانی تا به ئه‌مڕۆیان لێ ده‌فه‌وتێنن.
چاره‌سه‌ر كردنی خاڵی لاوازی ئه‌م بزووتنه‌وه مافخوازانه‌یه و وشیار بوون و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات، جگه له خواست و ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه كه ئه‌مڕۆ له ناوكۆمه‌ڵگای عێراقدا شه‌پۆل لێده‌دا، پێویستی به ڕێبهریهكی ڕادیكاڵ و پێشڕه‌وه. ئاخێزی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌دا چه‌ندین شكڵی ڕێكخستنی له خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ته‌جروبه كردووه، به‌ڵام هێشتا له ستادی ڕێبه‌ری خۆی بێبه‌ریه.
ئه‌وه‌یكه كه ئایا ئه‌م ڕێبه‌ریه له جه‌رگه‌ی ئه‌م ئاخێزه‌دا ده‌خوڵقێت یان نا هێشتا ڕوون نییه، ئه‌وه‌یكه دیاره ئه‌و ڕاستیه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به‌وه‌ی كه تاكوو ئێستا كردوویانه، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان بۆ ڕزگاری له فه‌لاكه‌تێك كه چوار ده‌یه‌یه تێدا گرفتارن، هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه…