
به پێی ڕاپۆرتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی هۆله‌ند، به‌دوای بانگه‌وازی حیزب و ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیست و ئازادیخواز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تیی له شاری لاهه به ئاماده‌بوونی به‌رچاوی هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئه‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووان كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشم و سوخه‌نڕانی به زمانی هوله‌ندی، له‌دژی سه‌ركوت گه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕی. شایانی باسه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌شداربووان وێنه‌ی قوربانیانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێعترازاتهكانی ئێران، به‌ندكراوانی سیاسیی و چالاكانی كرێكاری و هه‌روه‌ها خوێندكاریان به‌ده‌سته‌وه بووه. به‌شداربووان به هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم به زمانی هۆله‌ندی، ئینگلیسی و فارسی وێڕای ده‌ربڕنی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان، پشتیوانیان له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران كرد. پاشان ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له ئێران و كوردستان به زمانی هۆله‌ندی خوێندرایه‌وه و دواتر ده‌قێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به زمانی ئینگلیسی له‌ناو به‌شداربوواندا بڵاوكرایه‌وه. له كۆتایی دا، ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له لایه‌ن هاوڕێ “سه‌عید” خوێندرایه‌وه. دواتر هاوڕێ “حامد سه‌عیدی” په‌یامێكی كورتی به زمانی كوردی له‌سه‌ر پێویستی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری كرێكارانی ئێران جه‌ختی كرده‌وه.
