به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، سایتی هه‌واڵنێری “بلوومبێرگ” له ڕاێۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بریاره “موجته‌با خامنه‌یی” وه‌كوو ڕێبه‌ری كاتی نیزام بناسێنێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ته‌له‌فزیۆنی ئێران هه‌واڵی نه‌خۆش و به‌سته‌ری بوونی خامنه‌یی و جێنشینكردنی به “موجته‌با”ی كوڕی ڕاده‌گه‌ینن. به وته‌ی ئه‌و ده‌زگا ههواڵنێریهن ئیتلاعاتی سپای پاسدران له‌به‌ر ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هه‌واڵی جێنشینی “موجته‌با”ی دواخستووه و بڕیاره تا ئه‌و كاته‌ی مه‌جلیسی خوبره‌گان ڕێبه‌رێكی دیكه هه‌ڵئه‌بژێرێت، موجته‌با وه‌كوو ڕێبه‌ری كاتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه ناوخۆیه‌كانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
