کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سزادانی موعه‌لیمان

ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سزادانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندان، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: به‌دوای شۆڕشی ژینا ٤٧ موعه‌لیم له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا سزا دراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌شێك له‌ موعه‌لیمان له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، دێولان، سه‌وڵاوا، زیویه و مه‌ریوان به‌ بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، ژماره‌یه‌ك ناچار به‌ خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كراون، كۆمه‌ڵێك موعه‌لیم له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بێبه‌ش و چه‌ند مامۆستای زه‌حمه‌تكێش زیندانی و پله‌یان له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی دا كه‌م كراوه‌. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی ڕژیم له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێش، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌ ڕه‌واكانیان بوو.