ڕۆژی ڕابردوو، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە کە کارگای بەرهەمهێنانی ئاوی قورسی ئەراک بە هۆی هێرشەکانەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە پشتبەستن بە وێنە ماهوارەییەکان و زانیارییە بەردەستەکان سەبارەت بە دامەزراوەکە، پشتڕاست کراوەتەوە کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئاوی قورسی ئەراک لە دامەزراوەکانی خەنداب، زیانی جیددی بەرکەوتووە و بە تەواوی لەکار کەوتووە.” هەروەها ئاژانسەکە ڕوونی کردەوە کە ئەو دامەزراوەیە لە کاتی هێرشەکەدا هیچ ماددەیەکی ئەتۆمیی ڕاگەیەندراوی تێدا نەبووە و بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە چۆڵکراوە.
