ڕۆژی هەینی ٨ی مانگی خەرمانانی، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، کە ڕێژیمی ئێران چوارچێوەی دیاریکراوی ڕێککەوتنی ناوکی پێشێلکردووە و پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاد کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕژیم ڕێژەی پیتاندنی دیاریکراوی یۆرانیۆمی لە ٢٠٢وە گەیاندۆتە ٢٤١ کیلۆگرام و بەوشێوەیە لە ڕادەی خۆی تێیپەڕاندوە و ڕێککەوتنەکەی پێشێلکردووە.
ڕێژیمی ئێران وەک ڕێژیمێکی سەرەڕۆ و دژ بە ئەمنییەت و ئاسایشی جیهانیی ناسراوە و هەر هەوڵ و هەنگاوێکی ئەو ڕێژیمە لە پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم جێگەی نیگەرانییە. لەگەڵ ئەوەی کە لە دنیادا چەند وڵاتێکی بەهێز و زلهێز خاوەنی چەکی ئەتۆمن، بەڵام بێباوەڕی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەمیشە ڕێژیمی ئێرانیان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیهان داناوە، هەر بۆیە هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە نەهێلن ئەو ڕێژیمە دەستی بە چەکی ئهتومی ڕابگا.