ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرایکرد كه بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا دابەزیوە.
له‌و ڕاپۆرته‌دا،تیشک خراوەتەسەر کاریگەریی کۆرۆنا لەسەر وەبەرهێنانەکان لە بواری وزەدا و جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه بەهۆی کۆرۆناوە قەبارەی وەبەرهێنانەکان، بە گەورەترین دابەزینی وه‌به‌رهێنان لە بواری وزەدا به ئه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه کەمبوونەوەی وەبەرهێنانەکان لە بواری وزەدا بەواتای نەمانی هەلەکانی کارکردن و بازرگانییه و هاوکات بە مانای کەمبوونەوەی دابینکردنی وزە و بەرزبوونەوەی مەترسییەکانە لەسەر ئاسایشی وزەی جیهان.