به پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، له دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕێژی نه‌خوێنده‌واری، كه‌م خوێنده‌واری و منداڵ هاوسه‌ری له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ده ملیۆن نه‌خوێنده‌وار و ده ملیۆن كه‌م خوێنده‌وار له ئێران بوونیان هه‌یه و نیوه‌ی منداڵانی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی، شاره‌زایی باشیان له خوێندن و نووسین دا نییه. هه‌روه‌ها پارێزگاكانی سیستان و به‌لووچستان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی زۆرترین ئاماری منداڵ هاوسه‌رییان تۆمار كردووه و به‌هۆی په‌ره سه‌ندنی هه‌ژاری، ئاماری منداڵ هاوسه‌ری ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه. ڕۆژی ڕابردووش سه‌رۆكی دادگوسته‌ری تاران باسی له هه‌بوونی سێ هه‌زار و ٧٠٠ منداڵی زیاندیتوو كردبوو. ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه شارومه‌ندانی غه‌یره ئێرانی و منداڵی كارن و له هه‌موو جۆره ئیمكاناتێكی په‌روه‌رده، بێهداشت، ڕیفاه و ده‌رمان بێبه‌شن.