ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوانی زیندانی سپیداری ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كانی ئه‌م زیندانه تێكهه‌ڵچوون و ڕایانكردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ندێك له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه زیندانی سپیداری ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه،شایه‌تی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی ئه‌م زیندانه بووه. ئه‌مه نۆهه‌مین حاڵه‌تی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێرانه كه به‌هۆی ترس له تووشبونیان به ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندان به دۆخی به‌ندكراوان و مردنی ژماره‌یه‌ك له‌م به‌ندكراوانه، دێته ئاراوه. به پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان، ده‌نگی ته‌قه‌كردن له‌م زیندانه بیستراوه و هه‌روه‌ها هه‌واڵه پشتڕاست نه‌كراوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان له‌م زیندانه ڕایانكردووه. له هه‌واڵێكی دیكه هاتووه به‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی سپیدار و ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌م زیندانه و ڕوودانی ته‌قه‌كردن، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاریی له دۆخی ئه‌م به‌ندكراوانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له‌حاڵێكدا ڕوویداوه كه پێشتریش به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی، عادڵ ئابادی شیراز، خۆڕه‌م ئاباد، ئه‌لیگوده‌رز، ته‌ورێز، مهاباد و سه‌قز، پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان، ڕایانكردبوو.